ماددهی (12)
یەکەم/ دامەزراوەى گەشتیارى بە پێبژاردنێک کە لە (100,000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (200,000) دوو سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، بۆ هەر ڕۆژێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن.
دووەم/ ئەگە دامەزراوەى گەشتیاریى ماوەى زیاتر لە (60) شەست ڕۆژ بەسەر نوێ نەکردنەوە مۆڵەتەکەیدا بەبێ پاساوى ڕەوا تێپەڕى، ئەوا سەربارى سەپاندنى سزاى هاتوو لە لەبڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا، دواى ئاگادارکردنەوەى، نوێکردنەوەى مۆڵەتەکەى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ دوادەخرێت و ئەگەر هەر پابەند نەبوو بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت مۆڵەتەکەى دوادەخرێت، و لەو ماوەیەدا ڕێگەى کارکردنى پێنادرێت.
الموضوع: دامەزراوەى گەشتیارى,سزا بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن,ماوەى زیاتر لە (60) شەست ڕۆژ,پاساوى ڕەوا تێپەڕى,نوێکردنەوەى مۆڵەتەکەى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ