مادده‌ی (9)

معرف المادة: 18509

رقم المادة : 547

مادده‌ی (9) یەکەم/ ماف وئەرکەکانى گەشتیار، بە پێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان، پارێزراو دەبێت. دووەم/ دەستە ڕێوشوێن بۆ دەستەبەرکردنى مافى گەشتیار لە بەرامبەر دامەزراوە و شوێنە گەشتیارییەکاندا دەگرێتەبەر. سێیەم/ ئەگەر هەمان جۆرى چالاکى گەشتیارى لەلایەن زیاتر لە یەک دامەزراوەى گەشتیاری ئەنجام درا، ئەوا سەرجەمیان پێکەوە بەرپرسن لە قەرەبووکردنەوە بەرامبەر هەر هەڵە یان سەرپێچیەک کە زیان بە گەشتیار بگەیەنێت و دەرئەنجامى کارى هاوبەشى ئەو دامەزراوانە بێت.

الموضوع: ماف وئەرکەکانى گەشتیار,دەستە ڕێوشوێن بۆ دەستەبەرکردنى مافى گەشتیار,پێکەوە بەرپرسن لە قەرەبووکردنەوە