ماددهی (8)
یەکەم/ پیادەکردنى کارى ڕێنوێنى گەشتیارى بە مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى دەستەى گەشتوگوزار دەبێت، مەرجەکانى مۆڵەتیش بە ڕینمایى دیاریدەکرێت کە وەزارەت لەسەر پێشنیازى دەستە، دەریدەکات.
دووەم/ ڕێنوێنیکارى گەشتیاریى پابەند دەبێت بە:-
1. پیادەکردنى کارى ڕێنوێنکارى بەو مەرج و ڕێکاریانەى لە مۆڵەتەکەیدا هاتووە.
2. پیادەکردنى ڕێسا پیشەییەکانى کارى ڕێنوێنکاری.
3. هەر پابەندییەکى دیکە کە بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت.
الموضوع: پیادەکردنى کارى ڕێنوێنى گەشتیارى بە مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى دەستەى گەشتوگوزار,پابەند بە مەرج و ڕێکاریانەى لە مۆڵەتەکەیدا هاتووە,پابەند بە ڕێسا پیشەییەکانى کارى ڕێنوێنکاری,پابەند بە هەر پابەندییەکى دیکە کە بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت