ماددهی (5)
یەکەم: وەزارەت ئەنجومەنێکی دەبێت کە پێکدێت لە:-
1- وەزیر/ سەرۆک.
2- بریکاری وەزارەت / ئەندام.
3- سەرۆکی دەستە/ ئەندام.
4- راوێژکاران/ ئەندام.
5- بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت/ ئەندام.
دووەم: وەزیر دەسەڵاتی هەیە، هەر کەسێک لەناو وەزارەت یان لەدەرەوەی، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاری و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.
سێیەم: ئەنجوومەن سکرتێرێکی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی کارە کارگێڕییەکان، و لەلایەن وەزیرەوە دیاری دەکرێت.
چوارەم: کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەرزی دەبن، یان لەکاتی پێویست بە بڕیاری وەزیر، ساز دەکرێن.
پێنجەم: ئەنجوومەن تاوتوێی پلانەکانی وەزارەت و کێشە و گرفت و بەربەستەکان دەکات و ڕاوێژ و پێشنیارەکان پێشکەش بە وەزیر دەکات، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی توانستی وەزارەت و بەرز ڕاگرتنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و لابردنی بەربەستەکان.
شەشەم: کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەک بڕیاری وەزاری هەژمار دەکرێت، دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزیرەوە.
الموضوع: وەزارەت ئەنجومەنێکی دەبێت کە پێکدێت لە وەزیر/ سەرۆک و بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستە و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت,وەزیر دەسەڵاتی هەیە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت,ئەنجوومەن سکرتێرێکی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی کارە کارگێڕییەکان,کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەرزی دەبن یان لەکاتی پێویست بە بڕیاری وەزیر ساز دەکرێن,ئەنجوومەن تاوتوێی پلانەکانی وەزارەت و کێشە و گرفت و بەربەستەکان دەکات و ڕاوێژ و پێشنیارەکان پێشکەش بە وەزیر دەکات