مادده‌ی (4)

معرف المادة: 18440

رقم المادة : 546

مادده‌ی (4) وەزارەت پێکدێت لە:- یەکەم: 1. وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە، بەرپرسە لە کارەکانی و ئاڕاستەکردنی سیاسەتەکانی، و سەرپەرشتی و چاودێری هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەکانی پەیوەندیدار بە ئەرکەکانی وەزارەت و پێکهاتە و دەسەڵاتەکانی و هەموو کاروبارەکانی تەکنیکی، دارایی، کارگێڕی و ڕێکخستن دەكات، و بەرپرسیارە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، و دەتوانێت بەشێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستە یان بەڕێوەبەرە گشتییەکان یان بەرپرسانی پێکهاتەکانی وەزارەت، ڕاسپێرێت. 2. نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێک بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەرى دەبن. دووەم: 1. بریکاری وەزارەت: هاوکاریی وەزیر دەکات، لەڕووی ئاڕاستەکردنی وەزارەت و سەرپەرشتیکردنی کاروبارەکانی، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن وەزیرەوە پێی دەبەخشرێت، و دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت. 2. نووسینگەی بریکاری وەزارەت: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەیدەبات، کە دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت. سێیەم: ڕاوێژکاران: پێویستە شارەزا و پسپۆڕبن و لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بن، و نابێت ژمارەیان لە (4) چوار ڕاوێژکار زیاتر بێت. چوارەم: بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان: بریتین لەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییانەى خوارەوە، و هەر یەکەیان بەڕێوەبەرێکی گشتی بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕی بێت: 1. بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان. 2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی. 3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە. 4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون. 5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەکان. 6. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە. 7. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە. 8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی سەربەخۆکان، لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوى سەربەخۆیە، و سەرپەرشتیارن لەسەر شارەوانییەکانی قەزاو ناحیەکانی هەرێم. پێنجەم: سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاکانی هەرێم: سەرۆکی ئەم شارەوانییانە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی دەبن. شەشەم: دەستەی گەشتوگوزار: خاوەن کەسایەتییەکی مەعنەوی، و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی دەبێت، و پێکدێت لە: 1. سەرۆکى دەستە: فەرمانبەرێکە بە پلەی تایبەت کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕێتی بێت لە بواری گەشتوگوزار، و سەرۆکایەتی دەستە دەکات. 2. نووسینگەی سەرۆکی دەستە: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەی دەبات کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەری دەبن. 3. بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. 4. بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستە کە بریتین لە:- 5. بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان. 6. بەڕێوەبەرایەتی دارایی. 7. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی. 8. بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان. 9. بەڕێوەبەرایەتی پلان و بەدواداچوون. 10. بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی گەشتیاری. 11. بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردن و جۆری و پشکنین. 12. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گەشتیاری. 13. بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری. 14. ئەنجومەنی بەڕێوەبردن:- 15. پێکهاتەى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:- 16. بڕیارەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەزۆرینەی دەنگ دەردەچێت لەکاتی یەکسانبوونی دەنگەکان بایەتەکە لە بەرژەوەندی ئەو لایەنە یەکلادەبێتەوە کە سەرۆکى دەستە دەنگی بۆداوە، ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە تەرخانکردنی زەوی دەبێت لەلایەن وەزیرەوە پەسەندبكرێت. 17. سەرۆکی دەستە دەسەڵاتی هەیە هەر پسپۆڕێک لەناو دەستە یان لە دەرەوەی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاریی و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. * سەرۆکی دەستە/ سەرۆک. * بەڕێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. * دوو لە ڕاوێژکارانی وەزارەت کە لەلایەن وەزیرەوە دەستنیشان دەکرێن/ ئەندام. * بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ/ئەندام. * بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ئەندام. * بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ئەندام. * بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی و یاسایی دەستەی وەبەرهێنان/ ئەندام.

الموضوع: وەزیر,نووسینگەی وەزیر,بریکاری وەزارەت,نووسینگەی بریکاری وەزارەت,ڕاوێژکاران,بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان,سەرۆکایەتیی شارەوانی,دەستەی گەشتوگوزار,نووسینگەی سەرۆکی دەستە,بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى گەشتوگوزار,ئەنجومەنی بەڕێوەبردن,سەرۆکی دەستە