مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
الموضوع: به‌ڕپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت,سه‌ڵاحییاتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن,بریكاری وه‌زاره‌ت,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی