مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:- یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز ده‌كاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ. دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا. سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن. چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان ده‌كاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ. شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا. حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو. ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. یازده‌م: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوه‌ندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی کار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ. دوازده‌م: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ. سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات. چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ. پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات. شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا. حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن. هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.
الموضوع: ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی,پلانگه‌لی فراژوكاریی,لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی هونه‌ری و ئابووری,پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی,سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی,ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان,سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان,بنكه‌ی زانیاری,به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست,ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران