مادده‌ی پێنجه‌م: 1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ: أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سه‌رۆك ب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌ندام ج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئه‌ندام د-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندام و-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئه‌ندام ز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام 2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا. أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان. ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت. ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه). د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت,سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت,سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت,رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان,سازكاری له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا