مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا (معادن) و ئه‌و چالاكی یانه‌ی تر كه به‌ندی وه‌زاره‌تن. 2-به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد (المقالع) و كانگا (المناجم) و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه. 3-هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا. 4-ئاماده كردنی لێكۆلینه‌وه و سه‌رنج دانی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌وتنه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه پێشكه‌شی ده‌كرێن و بریاردان له باره‌یه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی سوودی ئابووری و هونه‌ری ئه‌و پرۆژانه. 5-دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه و هه‌وڵدانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانانی پێوانه و مه‌رجی تابیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژانه. 7-دانانی سكێج و نه‌خشه و پرۆگرامی كاركردن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه جێ كردنیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا راوێژكارانی وه‌زاره‌ت خۆیه‌وه پێی سپێردراون. 8-جێبه جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا جێبه جێ كاره‌كانی و به‌لێنده‌رانیه‌وه له رێگه‌ی داكشانی گشتی (المناقصه العامه) و بانگكردنی راسته‌وخۆ یا یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ پێ ی سپێردراون. 9-وه‌زاره‌ت به سیفه‌تی به‌لێنده‌ر و له رێگه‌یدام و ده‌زگا جێ به‌جێ كار و سكێچكێشه‌كانی خۆیه‌وه (تشكیلاتها التنفیژیه والتصمیمیه) مافی جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ر لایه‌كی تری ناو هه‌رێمی هه‌یه. 10-هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو و پێشكه‌شكردنی گشت ئاسانكارییه‌كی(التسهیلات) هونه‌ری و دارایی و ئابووری بۆیان كه له توانا دابێ به مه‌به‌ستی پێشخستن و فراوان كردنی ئه‌م كه‌رته. 11- پارێزگاری كردن و پاراستنی كارگه و وه‌رشه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی كانزا و كانه به‌رده‌كان و گشت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی یه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تردا. 12-سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌سازی و بازرگانی تووتن به ساكازكاری (التنسیق) له‌گه‌ڵ وه‌زارهته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. 13-سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و فه‌رمانگه و ده‌زگا به‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنی به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی زیاد له پێویستن. 14-به‌خووه گرتنی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جۆره‌كی (السیگر النوعیه) و به‌شدار بوون دیاریكردنی مه‌رجه‌كاندا (اعداد المواصفات) له بواری پیشه‌سازی ووزه و كانزادا بۆ كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له سیسته‌می كولفه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان بكۆلێته‌وه به پێی پێویست چاودێری نرخیان بكا و سنووریان بۆ دابنێ. 15-پارێزگاری كردن له پیشه‌سازی و نیشتمانی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. 16-هه‌وڵدان بۆ هاندانی ناردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا. 17-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پیشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه و به‌شداری له پێشانگا پیشه‌سازییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاناد بكا یا بوار به ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكاندا بدا كه پێشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێمدا ساز بكه‌ن. 18-به‌لێنكاری له‌گه‌ل كارمه‌نده بیانییه‌كاندا یا ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی تایبه‌تكارن بۆ ئیش كردن له كارگه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زارتدا یا بۆ ته‌واو كردنی كار و فه‌رمان كه پێ یان سپێردراوه. 19-هاندانی پیشه‌سازییه ده‌ستكرد و پیشه‌یی یه‌كان.
الموضوع: پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا,به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد و كانگا و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه,هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا,دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه,لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم