مادده‌ی پێنجه‌م : پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 4-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و هێڵه‌كانی ئاسن: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 5- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشبینی( الانواء) كه‌شو هه‌واو بومه‌له‌رزه:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 6- ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و راسته‌خۆ به‌وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێ. 7- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ. 8- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ
الموضوع: نووسینگه‌ی وه‌زیر,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و هێڵه‌كانی ئاسن,به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر