مادده‌ی سێیه‌م : یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت و،سه‌رپه‌رشتیكردن ورقابه‌كردنی وه‌زارته‌كه‌یه‌و هه‌مووبریار وفرمان وڕێنماییه‌كانیش پیوه‌ندیان به ئه‌رك و فرمان وپێكهاته‌و سه‌لاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه، هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا،له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا،چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌وئه‌نجومه‌نه‌دا. دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییات،كه‌وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته كردن و، سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه. سێیه‌م- راوێژكاره‌كان : له چوار كه‌س زێتر نابێ‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.