مادده‌ی دووه‌م : ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت: یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی تۆره‌كانی هێڵی ئاسنی و، به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌خانوبه‌ره . دووه‌م: رێكخستنی كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی . سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی گه‌راجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و گه‌شتیاران و بیناكردن وبه‌كرێدانی گه‌راجه‌كان. چواره‌م: رێكخستن وكارگێریه ئاسمانیه‌كان و فرۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان . پێنجه‌م: فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جموجۆلی ئاسمانی به جۆرێك، كه سه‌لامه‌تیو خۆشڕه‌وشیه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و رێك و پێك زامن بكات . شه‌شه‌م: دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فرۆكه‌خانه‌كان به پێی ئه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له رێكخراوی ICAO پشتی پێ به‌ستراوه . حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌و، سه‌رپه‌رشتیكردن له‌سه‌رجێبه‌جێكردنی و، هاوكاری كردنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا . هه‌شته‌م:چاكردنی ئاستی به‌جێگه‌یاندنی گواستنه‌وه و دانی مۆڵه‌ت جگه له گواستنه‌وه‌ی گه‌شت و گوزار، به پێی ئه‌وبه‌ندو به‌ستانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات . نۆیه‌م:به‌پێی ڕه‌وش وره‌فتاری نێوده‌وڵه‌تی، دامه‌زراندن و فراوان كردن وسه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و چاودێری بومه‌له‌رزه وئامرازو ئامێری پێویستی بۆ دابین ده‌كات. ده‌یه‌م: هاوبه‌شی كردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له پاراستنی ژینگه‌دا . یازده‌م:هاندانی ململانێ و خه‌مڵاندنی توانای ململانكاریه‌كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات. دوازده‌م: دانانی هه‌موو ڕێنماییه زه‌رووره‌كان بۆ زامنكردن و وه‌گه‌رخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، به پێی سیاقاتی كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی . سێزده‌م: چاكردنی ئاستی به جێ گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و، دۆزینه‌وه‌ی چاكترین شێوازی گۆرین . چوارده‌م:ئیجازه به كۆمپانیاكانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیه ده‌دات كه بۆ مه‌به‌ستی باشتر كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا بكه‌ونه‌كارو، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره نوسینگه‌كانی ووشكانی. پازده‌م: رێز له به جێهێنانی گشت پێكهاته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێ كه پێوه‌ندیان به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌یه . شازده‌م:سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له هه‌موو خاڵه‌كانی په‌رینه‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمداو وه‌رگرتنی كرێ و مزه (الرسوم) وبه‌كارهێنانی مه‌نه‌فێست به‌پێ ی یاساكان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.
الموضوع: دامه‌زراندنی تۆره‌كانی هێڵی ئاسنی,رێكخستنی كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی,سه‌رپه‌رشتیكردنی گه‌راجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك,رێكخستن وكارگێریه ئاسمانیه‌كان و فرۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان,چاكردنی ئاستی به‌جێگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی