مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریانه : یه‌كه‌م:هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق. دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم . سێیه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه. چواره‌م:وه‌زیر : وه‌زیری گواستنه‌وه. پێنجه‌م:بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌ت، خۆی له هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه به‌رپرسه له هه‌رێمدا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،. حه‌وته‌م:گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی :گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و رێبواران و شتومه‌كه ( بضاعه) به هۆی ئۆتومبیل وشه‌مه‌نده‌فه‌ران له‌ناوه‌وه‌ی شاران و له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا،. هه‌شته‌م:گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی : گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شتومه‌كه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . نۆیه‌م:گه‌راج : ناوچه‌یه‌كی دیار كراوه له زه‌وی و بینایه‌و سه‌ر گیراوی له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناوه‌وه‌و نێوانی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا . ده‌یه‌م:فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی : فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، حكومه‌ت له هه‌رێمدا دیار ده‌كا بۆ جموجۆلی ئاسمانی به‌ره‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یدا . رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگ و كۆچبه‌ری و، ته‌ندروستیو، حیجری ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵان و، رووه‌كان ده‌گرێته به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكاری دیكه‌ی هاوشێوه‌یان . یازده‌م:فڕۆكه‌خانه : گۆڕه‌پانێكی دیار كراوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی یان له‌سه‌ر رووی ئاودا، بینایه‌و دامه‌زراوو ئامێر‌و ئامرازی تێدایه . هه‌مووی یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و ده‌رچوون و جموجۆلی فرۆكه ته‌رخان كراوه .
الموضوع: هه‌رێم,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,وه‌زاره‌ت,وه‌زیری گواستنه‌وه,بریكار,گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی,گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی,گه‌راج,فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی,فڕۆكه‌خانه