مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن. سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین. چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی.
الموضوع: وه‌زیر,نووسینگه‌ی وه‌زیر,راوێژکاران,ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی