مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن. دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی. چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێوده‌ست (به‌ته‌ل و بێته‌ل). پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست. حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان. ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا. یازده‌م: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا. دوازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت. سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات.
الموضوع: ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه,دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان,دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای),دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ),رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا