مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ. دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا. سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه. چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد.
الموضوع: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ,ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات,پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات,ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات