مادده‌ی پازده‌م: مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی ( مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی) بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و به‌باشی كاركردنی ئامێره‌كانی پێیه‌وه به‌نده و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك یان بنیاتنان یان دارچاندن یان هه‌ر كۆسپێك، هه‌رچۆنێك بێت یان دیاریكردنی به‌رزیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی چوارده‌وری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاو ئامێره‌كانی فرۆكه‌وانی بێت. دووه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان له‌هه‌ر جۆرێك بێت. سێیه‌م: دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆسپانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن، له ئاسمان و زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.
الموضوع: مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ,لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك,لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان,دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه