مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.
الموضوع: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان,به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم,ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی,خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی,حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو