ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 5- شاره‌زایان و راوێژكاران. دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه.
الموضوع: ده‌زگا,سه‌رۆكی ده‌زگا,یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه,شاره‌زایان و راوێژكاران