مادده‌ی چواره‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.
الموضوع: ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق,كەسایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی,بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی,بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی,یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان