مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا. حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نه‌خشه‌سازیء هێلكاریه‌كانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامه‌زراندنیء فراوانكردنی ئاینده‌ی. نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار. ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وه‌به‌رده‌هێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی. یازده‌م: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌كرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییه‌كی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن. دوازده‌م: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كه‌لءپه‌لء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه به‌رله‌فڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ. سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك له‌پاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت. چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و هه‌مواركراوه‌كانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت. پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانه‌ء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی. شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكه‌خانه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنه‌ناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كه‌ڕه‌نتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش. حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی. هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان. نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ. بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوه‌ڕنامه‌یه‌كه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌یداته‌كارمه‌ندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕده‌گرن. بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان. بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مه‌ناتید و بالۆنه‌كانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی.. بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵه‌كانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه.
الموضوع: هه‌رێم,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,ده‌زگا,ئه‌نجومه‌ن,سه‌رۆكی ده‌گا,نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه,به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه,وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه,به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر),خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی,پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی,پێوانه‌كانی ناوخۆیی,فرۆكه‌خانه,فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی,ڕێپێدان,ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه,رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه,مۆڵه‌تدان,جولانه‌وه‌ی ئاسمانی,شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه),فرۆكه,ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ