مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: شوفێر یان خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه سه‌رپێچی له كێشانه‌كانی سه‌نگه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌كی دارایی سزا ده‌درێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه. 1. له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (5000) پێنج هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا ده‌گاته یه‌ك ته‌ن. 2. له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (10000) ده هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا چوار ته‌ن. 3. له هه‌ر بارێكی زیاده (15000) پازده هه‌زار دینار له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرام غه‌رامه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر باره زیاده‌كه‌ی له چوار ته‌ن زیاتر بێت تا ده‌گاته هه‌شت ته‌ن له‌و باره زیاده‌یه. دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌رپێچی له كێشانی قورساییه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی باره زیاده‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی كێشانه‌كه له‌سه‌ر مه‌سره‌فی سه‌رپێچیكاره‌كه ده‌گوازرێته‌وئه‌گه‌ر باره‌كه‌ی له‌و سنووره بترازێت كه له به‌ندی سێیه‌می بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. سێیه‌م: كرێی زه‌ویانه به بڕی (20000) بیست هه‌زار دینار له‌هه‌ر شه‌وێ وه‌رگرتدراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوی له گۆڕه‌پانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و، ئه‌وه‌ش له رۆژی سه‌رپێچ كردنه‌كه‌وه‌یه.
الموضوع: غرامت مالی برای بار اضافی,محدودیت‌های مربوط به بار اضافی,ضبط خودرو به دلیل بار اضافی,میزان جریمه برای بار اضافی