مادده‌ی دوزاده‌یه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌متر نه‌بێت له (300000)سێ سه‌د هه‌زار دینار و، زیاتر نه‌بێت له (750000) حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، هه‌ركه‌سێك: یه‌كه‌م: ده‌ست درێژی كرده سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یان به‌كارهێنان به‌بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژیه‌كه‌ش لاده‌دات. دووه‌م: بووبێته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا گشتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان. سێیه‌م: نیشانه‌یه‌كی هاتوچۆ یان زیاتری هه‌ڵكێشابێت، یان په‌رژینی سه‌لامه‌تی لادابێت، یان ته‌لبه‌ندی لادابێت، یان ئاوباره و، پرده‌كانی شێواندبێت، یان زیانی پێگه‌یاندبن، یان جێگه‌كانی، یان ئاڕاسته‌كانی گۆڕیبن. چواره‌م: كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا مۆركراوه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان قه‌ده‌غه كرد بێت یان به‌ربه‌ستی بۆ دانابن. پێنجه‌م: 1. سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی مادده‌ی (8)هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا كردبێت. 2. سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌و ڕێنماییانه یان له‌و به‌یاننامانه كردبێت كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچووبن.
الموضوع: غرامت مالی برای تخلفات مربوط به راه‌های عمومی,محدودیت‌های مالی برای تخلفات راه‌های عمومی,مجازات برای تخلفات مربوط به راه‌های عمومی,مسئولیت‌های اداری در تخلفات راه‌های عمومی,پیگرد قانونی برای تخلفات راه‌های عمومی