مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك یان باخێك یان هه‌ر به‌شێكیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگرێـت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی رێگای گشتی و پرد، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نه‌ترازێت، بۆ ئه‌وه‌ش كرێ ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له (30) رۆژ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له به‌ندی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، كرێی ساڵانه یان مانگانه‌ی ئه‌و عیقاره دیار ده‌كات كه بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت و، كۆنووسێكیشی له‌گه‌ڵدا رێكده‌خات، باره هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاشكۆكانی تێدا ده‌چه‌سپێنێت. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و عیقاره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له كۆنووسی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا جێگیر كراوه و پاش خه‌مڵاندنی هه‌مان لیژنه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ش ده‌كرێته‌وه‌كه تووشی عه‌قاره‌كه هاتووه.
الموضوع: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك یان باخێك یان هه‌ر به‌شێكیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگرێـت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی رێگای گشتی و پرد,كرێی ساڵانه یان مانگانه‌ی ئه‌و عیقاره دیار ده‌كات كه بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت,پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و عیقاره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه