مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: رێگای گشتی: ئه‌و رێگا قیرتاوكراوه، یان قیرتاو نه‌كراوه‌یه كه بۆ هاتوچۆی ئوتۆمبیل ته‌رخان كراوه كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه، جۆره‌كانی رێگا گشتییه‌كانیش به خێرا‌و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و هی دیكه به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كرێن له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. سێیه‌م: رێگای هاتوچۆی خێرا: ئه‌و رێگا گشتییه‌یه كه تایبه‌ت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و دامه‌زراوه‌و، خزمه‌ت به موڵك و سامانی هاوشان و نزیكی خۆی ناكات، واتا (شووره‌داره) و، مه‌ودای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی تێدا جیاكراوه‌ته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هیچ رێگایه‌ك یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان هیچ ئاراسته‌یه‌كی تر یان پیاده‌ره‌و، له‌هه‌مان ئاستدا یه‌كتر نابڕن و وه‌ك رێگایه‌كی خێرا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، راگه‌یه‌ندراوه. چواره‌م: پێل (پرد): به كۆنكریت، یان به ئاسن، یان به هه‌ردووكیان دامه‌زراوه، پانتاییه‌كه‌یشی له (6) مه‌تر زیاتره له‌وانه‌شه له چه‌ندین پانتایی پێك هاتبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆی جۆربه‌جۆر یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یان هه‌ردووكیان به‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه یان له‌سه‌ر خڕێك (فتحه) داده‌مه‌زرێت و، چه‌مكی پردیش، ئه‌و پرده سه‌ر ئاوكه‌وتوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌ر جۆرێك داڕێژرابن و وه‌ژێر كار خرابن، وه‌زاره‌تیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه به پرد پێناسه‌یان ده‌كات. پێنجه‌م: یه‌كتربڕ: بریتییه له تۆڕێك رێگای پێكه‌وه به‌ستراو و یه‌كتربڕ له‌سه‌ر یه‌ك ئاست یان زیاتر، كه رێگای هاتوچۆ له نێوان دوو رێگا یان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات. شه‌شه‌م: تونێڵ: رێگایه‌كه به ژێر رێگایه‌كی تر یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان روبار، یان كه‌نداو، یان كه‌ناڵ، یان چیا، یان به‌رزاییدا ده‌ڕوات، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه دامه‌زراوه و، به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، به تونێڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت. حه‌وته‌م: ئاوباره (القنگره): ئاوڕۆیه‌كی داخراوه و، خزمه‌تگوزاری یان ئاو به كه‌نالێكی سروشتی یان به ئاوه‌ڕۆیه‌كی سروشتی یان ده‌ستكرد له‌لایه‌كی رێگاكه‌وه بۆ لایه‌كه‌ی تری ده‌گوازرێته‌وه و، ئه‌مه‌ش پرد ناگرێته‌وه. هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌كراو: قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ رێگا یان پرد یان ئاوباره یان یه‌كتربڕ، یان تونێل. 2ـ زه‌ویه‌كانی هاوشانی رێگایه‌كه ده‌گرێته‌وه كه وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ری ده‌چوێنی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كان: قورسایی لۆریه‌كه و كێشی ئه‌و باره ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ر میحوه‌رێك له میحوه‌ره‌كانی لۆریه‌كه دانراوه.
الموضوع: وه‌زاره‌ت,رێگای گشتی,رێگای هاتوچۆی خێرا,پێل (پرد),یه‌كتربڕ,تونێڵ,ئاوباره (القنگره),قه‌ده‌غه‌كراو,قورساییه میحوه‌ریه‌كان