مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سته‌كه، فرۆكه‌خانه‌كه وه‌ك چاوگه‌یه‌كی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌خاته گه‌ڕو و رێگاش به به‌كارخستنی مونشه‌ئات ده‌درێت به‌بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و جنس و ره‌گه‌زو ئاین و ئینتیمای سیاسی‌یان. له‌به‌ر تیشكی ئه‌و كاره گران و ئالۆزه‌ی بیناكردن و به گه‌ڕخستنی فرۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كه، ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. دیاركردنی سه‌عاتی كار‌و بنه‌ماكانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین داهات بدات وكه‌مترین پێكدادان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات. ئه‌م ته‌نسیقه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تكارو بازرگانیدا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جێگا‌و كاتی نیشته‌وه‌و جێگا وكاتی هه‌ڵفڕێن رێك وپێك بێت و،ده‌رهێنانی نیشانه (شارات)بۆ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێ وكه‌سانی تاوانكار وتێروركاریش دوورده‌خاته‌وه. 2. رێگادان به فرۆته‌نی وئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌و لایه‌نی تایبه‌تكاری بازرگانییه‌وه به‌كار ده‌برێن. لیستی ئه‌و خۆراك و كه‌ل وپه‌له‌ش كه به‌كار ده‌برێن ته‌نها هه‌ر خوراك، سووته‌مه‌نی،(فسحه الحظیره)، به‌شی وێستگه‌ی كاره‌با، ئاو، ئاوی ئاوه‌ڕۆ، (موقف) نییه. 3. دروستكردن وتێكدان و تحویلی مه‌دره‌جه‌كان و وێستگه‌كان و(فسحه‌ی موقف)و جێگای ئوتومبیلی كرێ و(حظیره‌كان)و شوققه ئاماده‌كراوه‌كان (ده‌ره‌جه‌كان)ی و مونشه‌ئاته‌كاني دیكه فڕۆكه‌خانه‌كی،ئه‌وانه هه‌مووی به‌پێی راو بۆچوونی ده‌سته‌كه،چۆنی به پێویست بزانێت بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌یكات. ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گومرگ وئاسایشیش هاوكاری ده‌كات بۆمسۆگه‌ركردنی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ودڵنیایی ئاسایشه‌وه.
الموضوع: ده‌سته‌كه، فرۆكه‌خانه‌كه وه‌ك چاوگه‌یه‌كی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان,دیاركردنی سه‌عاتی كار‌و بنه‌ماكانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه,رێگادان به فرۆته‌نی وئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌و لایه‌نی تایبه‌تكاری بازرگانییه,دروستكردن وتێكدان و تحویلی مه‌دره‌جه‌كان و وێستگه‌كان و جێگای ئوتومبیلی كرێ و شوققه ئاماده‌كراوه‌كان