مادده‌ی سێیه‌م یه‌كه‌م:ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار،له كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص)، بۆبه‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یمه‌ده‌نیی هه‌ولێر له شه‌ش كه‌س پیک ده‌هێنرێت،به مه‌رجێ پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ره‌چاو بكریت،ئه‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌نرێن و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراقیش موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات. دووه‌م: ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت وبۆماوه‌ی (10) ساڵ ده‌كرێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و، مووچه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراقه‌وه دیارده‌كرێت. ئه‌و سه‌رۆكه دانیشتنه‌كانی ده‌سته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات و ئه‌جنده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌وپه‌خش ده‌كات و راپۆرتگه‌لی ریكَوپێكیش ده‌رباره‌ی ئیش وكاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ش هه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و،به‌ناوی خۆشییه‌وه هه‌موو موخابه‌راتێك ده‌نووسرێ بریاره‌كانی ده‌سته‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت وئه‌گه‌ر هات وده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌وه له‌و باره‌دا بۆ ئه‌و لایه‌یانه كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌درێت،به مه‌رجێكیش ده‌سته‌كه هیچ نه‌بێ وه‌رزی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بدات. سیێه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه پێنچ ساڵی دوابه‌دوای یه‌كه، واتا یه‌كێكیان یه‌ك ساڵه و دووه‌میان دوو ساڵه‌و، سیێه‌میان سێ ساڵه و، چواره‌میان چوار ساڵه‌و، پێنچه‌میان پێنچ ساڵ، مووچه‌كانیشیان چونیه‌كه وئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق دیاری ده‌كات. چواره‌م: ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌وده‌سه‌ڵاتی به‌كرێدان و ره‌هن و قه‌رزدانی هه‌یه‌و،پێویسته له‌سه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رێوه‌ببات وچاكتری بكات و،ئه‌ندامه‌كانیش به‌رپرسێتی یاسایی شه‌خصییان ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانی كه له مومته‌له‌كاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات له‌سه‌ر نییه‌و، ده‌سته‌كه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرس نابێ له ئیددیعای سه‌نه‌دی موڵكییه‌تی پێشتری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه دام وده‌زگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كه‌وێته ناو. پێنجه‌م: ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق تابۆی ته‌سدیق بكات،كه بریتییه له مووچه‌كان و چاككردنی سه‌رمایه و پلانه‌كانی قه‌رز و دووباره ده‌فع كرنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و رسمه‌گه‌لی صیانه ده‌هاتی كرێ و پلانه‌كانی باج.
الموضوع: ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار,ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان,ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه,ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه,ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌شی ده‌كات