مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره.
سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره.
چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.
الموضوع: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی,مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی,مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی بۆ خانه‌نشینان,مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر,مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر