مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیاندا وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سه‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی وكارگێری ورێكخستن وبه پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یاخود هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به شیاوی ده‌زانێ. دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زارت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. سێیه‌م : نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م : نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م : ڕاوێژكاران : ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن له كاره‌كانیاندا. شه‌شه‌م :به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی و پسپۆڕ بێت. حه‌وته‌م : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی : پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانان وفێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له پاریزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.
الموضوع: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,نووسینگه‌ی وه‌زیر,ڕاوێژكاران,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی