مادده‌ی دووه‌م: وه‌زارهت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م : ئاماده‌كردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه مافی شیاوی ته‌ندروستی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وئه‌قَڵی وده‌روونییه‌وه له‌گه‌لأ گرنگی پێدانیان. دووه‌م : دامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌بردن وبه‌دوا داچوونی یه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی خۆ پاراستن وچاره‌سه‌ركردن وپه‌ره‌پێدانیان له هه‌رێمدا. سێیه‌م : بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری چاودێری به‌رایی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش چاودێری دایكایه‌تی ومنداڵان وته‌ندروستی قوتابخانه‌یی وته‌ندروستی خێزان وپیرییه‌تی. چواره‌م : به‌ربه‌ره‌كانی كردنی نه‌خۆشیه درمه‌كان وكۆنترۆل كردنیان ورێگه‌گرتن له هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی وبه پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ربه‌ستكردنی بڵاو بوونه‌وه‌یان له نێو خاك وئاو و هه‌وای هه‌رێمدا. پێتجه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و باشكردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی بنه‌ماكانی وكاركردن له پێناوی به‌ربه‌ستكردنی پیسبوونی. شه‌شه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دا له پێناوی بایه‌خدان به ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی كرێكاران له پڕۆژه‌كانی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستییان له مه‌ترسی نه‌خۆشی پیشه و بریندار بوون له كاتی ئیشدا، له‌گه‌لأ دانانی به‌زه‌فكاریی وهه‌ل ومه‌رجی تایبه‌ت بۆیان و دابین كردنی سه‌لامه‌تی له شوێنی كاردا وچاودێری پیاده‌كردنی ئه‌و به‌رزه‌فتكار و هه‌ل و مه‌رجانه. حه‌وته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ته‌ندروستی له ناو هاووڵاتیاندا به هاریكارێكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێگه‌ی هه‌موو هۆیه‌كی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراوه. هه‌شته‌م : دابین كردنی داوده‌رمان و پێویستیه‌كان و كه‌ل وپه‌لی پزیشكی هه‌مه‌جۆری پێویست بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی وخۆپاراستن وچاره‌سه‌ركردن، له‌گه‌لأ سه‌رپه‌رشتی كردنی عیاده میللییه‌كان و دابین كردنی ئامیری پزیشكی پێویست بۆ په‌ككه‌وته‌كان وكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پزیشكی. نۆیه‌م : ئاماده‌كردنی كادیری ته‌ندروستی وپیشه‌یی یارمه‌تیده‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندان له كه‌رتی ته‌ندروستی وپه‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و فێركردنی پزیشكیی به‌رده‌وام وهاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره هه‌مه جواره‌كانی ته‌ندروستیدا. ده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پیشه پزیشكی وته‌ندروستی یه‌كان و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وچاودێری كردنیان. یانزده‌یه‌م : چاودێری كردنی خاوه‌ن پێویستییه تایبه‌تییه‌كان له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی یه‌وه. دوازده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی دروستكردن وهێنانی داوده‌رمان به‌پێی پێوه‌ری پێویستی پزیشكی وچاودێری كردنی. سیازده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی گۆڕینی سیسته‌می ئێستای ته‌ندروستی به سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و توانای دارایی به‌ده‌ست هاتوودا بگونجێت. چوارده‌یه‌م : پشتگیریی كردنی كه‌رتی تایبه‌تی پزیشكی تا به‌شداری له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردندا بكات بۆ سووككردنی بارگرانی دارایی و هونه‌ری له‌سه‌رشانی ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمیه‌كان و بخرێنه به‌ر سه‌رپه‌رشتی وچاودێری وه‌زاره‌ته‌وه. پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناوی دابین كردنی پێویستی پزیشكی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كاره‌سات به هه‌موو جۆره كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ده‌بێت. شانزده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پزیشكی دادی له هه‌رێمدا به پێی یاسا وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندانی. حه‌ڤده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی دروستكردنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی بۆ ده‌سنیشانكردنێكی زوو بۆ نه‌خۆشییه گرانه‌كان ودابین كردنی (حجری ته‌ندروستی) و به‌ربه‌ره‌كانی نه‌خۆشیه درمه‌كان و چاودێری كردنی په‌تاكان. هه‌ژده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی كاری پزیشكه‌كان ویارمه‌تده‌ره‌كانیان له عیاده پزیشكیه تایبه‌ته‌كان و عیاده میللیه فه‌رمییه‌كان. نۆزده‌یه‌م : گرنگی دانێكی تایبه‌ت به ته‌ندروستی لادێ وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی بۆی و كاركردن بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له قه‌زاو ناحیه‌كان وكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی له لادێكاندا و دابین كردنی تیپی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك. بیسته‌م : دابین كردنی سه‌یته‌ره‌ی نه‌وعی كارا له‌سه‌ر داوده‌رمان به هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا و دانانی مه‌رجی به‌رزه‌فتكار بۆ هێنانی داوده‌رمان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی جیهانی و به‌رزه‌فتكردنی فرۆشتنی داوده‌رمان، به جۆرێكی وا كه هه‌ر له ده‌رمانخانه و مه‌زخه‌ری مۆله‌تپیردراوی ده‌رمان بفرۆشرێ. بیست ویه‌كه‌م : گرنگی دانی ته‌ندروستی به‌و ناوچانه‌ی كه تووشی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وبوردومانی كیمیایی وجینۆساید بوون. بیست ودووه‌م : كاركردن له پێناوی دابین كردنی (بیمی) ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان وگرنگی دان به ئاسایشی خۆراك وده‌رمانی ئینسانی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ودۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاودێری شیاوی داوده‌رمان بۆ به‌كارهێنان. بیست وسێیه‌م : پشتگیریی كردنی پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان وكردنه‌وه‌ی خولی شیاندنی به‌رده‌وام بۆیان و ناردنی نێرده‌ی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بیان گرێته‌وه وماوه‌یان بدرێ تاكو خوێندنی پسپۆڕییان ته‌واوبكه‌ن.
الموضوع: ئاماده‌كردنی پێداویستییانه‌ی مافی شیاوی ته‌ندروستی,دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردن و به‌دوا داچوونی ته‌ندروستیه‌كانی خۆ پاراستن,بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری چاودێری به‌رایی ته‌ندروستی,به‌ربه‌ره‌كانی كردنی نه‌خۆشیه درمه‌كان وكۆنترۆل كردنیان ورێگه‌گرتن له هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و باشكردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی بنه‌ماكانی