ماده‌ی بیست:
نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م:
1. له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه.
2. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار.
3. له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه.
4. سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.
5. ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا.
6. ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سه‌ندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا.
7. به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ ده‌گه‌يينىَ.
دووه‌م:
نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ.
الموضوع: نوێنه‌ری سه‌ندیكایه,بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی,سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی,ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن,ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و راپۆرتی كۆتایی