مادده‌ی نۆزده:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م:
1. كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.
2. وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه.
3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان.
4. بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی.
5. سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا.
6. ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا.
7. سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا.
8. پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا.
9. ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ.
10. هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات.
11. له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات.
12. پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.
13. ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا.
14. ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
15. ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری.
16. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می.
17. دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.
18. قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان.
دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان.
الموضوع: كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا,وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه,به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا,بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی,سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان,ئاماده‌كردنی بوژه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا,سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا,پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا,ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد,هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت,له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات,پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی,ئیدیقراكرنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی,ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان,ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری,سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب,دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان,قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان