مادده‌ی پێنجه‌م:
1. ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه.
2. ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ.
3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه.
الموضوع: ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا,ماوه‌ی (30) رۆژدا,بریارێكی هۆدار,داوای ئینتیما,پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه