مادده‌ی چواره‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: یه‌كه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی سندوق له ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. سێیه‌م: زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%) له‌و باج و ڕسوماتانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر شتومه‌ك و به‌رهه‌می زیان به‌خش به ته‌ندروستی، چ هاورده بن یان دروستكراوی خۆماڵی و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوق وه‌رده‌گیرێت. چواره‌م: بژارده‌ی (غرامه) وه‌رگیراو به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان. پێنجه‌م: ڕێژه‌ی (50%) له‌و بژاردانه‌ی كه له شتومه‌ك و خۆراكی سه‌رپێچیكار بۆ مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی (25%) له‌و بژاردانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی وه‌رده‌گیرێن. حه‌وته‌م: پیتاك و كۆمه‌ك و به‌خشین له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێـت. هه‌شته‌م: داهاتی چالاكیه‌كانی سندوق. نۆیه‌م: أ- زێده‌كردنی ڕێژه‌ی (5%) بۆ ڕه‌سمی تۆماركردنی هه‌موو جۆره ئۆتومبیلێك و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یی (سنویه) و، بۆ مه‌به‌ستی سندوق وه‌رده‌گیرێت. ب- ڕێژه‌ی (5%) له‌و بژاردانه‌ی له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ وه‌رده‌گیرێن.
الموضوع: داهاتی سندوق,زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%),بژارده‌ی (غرامه),ڕێژه‌ی (50%),ڕێژه‌ی (25%)