مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێه‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: جێگای نه‌قیب,پایه‌ی بریكاری,اندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان,بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی,مه‌رجێك له شه‌ش مانگ