مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ كه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه، وه به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ، وه به هه‌ر سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیای ئه‌نجوومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی، وه نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیش دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌ی ئاماده‌بوانیش هه‌ر چه‌ندێك بێت نیساب به ته‌واوی داده‌نرێت.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ,پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه,به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ,هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن,نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ