مادده‌ی بیست و دووه‌م:
یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
1. وریاكردنه‌وه (الفات نظر).
2. ئینزار.
3. داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت.
4. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
الموضوع: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ,لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه,وریاكردنه‌وه (الفات نظر),ئینزار,داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ,لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.