مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ,پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه,ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ,ه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی,نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ