مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2. وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ده‌رمانسازان.
4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
5. نه‌قیب: نه‌قیبی ده‌رمانسازان.
6. ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا كه بروانامه‌ی له كۆلێژی ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنابێ و له به‌كالۆیۆس كه‌مترنه‌بێ، یان له زانكۆیه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵاوه له كوردستانی عێراق دانی پیانرابێ.
7. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ستدانی پیشه‌ی ده‌رمانسازی به پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستدانه پیشه.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زیر,سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,ده‌رمانساز,ده‌ست دانه پیشه