مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئابوونانه‌ی كه سه‌ندیكا وه‌ری ده‌گرێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بن:
1/ (150) دینار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پریشكانی هه‌رێم.
2/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه یان نوێكردنه‌وه‌ی بۆ پزیشكانی هه‌رێم.
3/(100) دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان، ده‌بێ ساڵانه له كاتێكدا بدرێ كه له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێ له‌و كاته دیاركراوه‌دا نه‌یدا ودواكه‌ت، ئه‌وه دووقات ده‌بێ بدات.
4/(150) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان و (150) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و(1000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تدانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له رێكخراوی نا كوردستانی كار ده‌كه‌ن.
5/(100) دۆلار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
6/(50) دۆلار ره‌سمی نوێكردنەوەی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكی كورد لە ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
7/(5000) دینار ئابوونه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و(1500) دیناریش پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.
8/(3000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵەتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و (1000) دینار پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.
9/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان و (50) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانەی.
10/(300) دینار ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری.
11/(25) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی و (25) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی.
12/(10) دینار ئابوونه‌ی تەسدیقكردنی ئه‌و راپۆرته پزیشكیانه‌ی له عیاده تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و(10) دیناریش هی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.
دووه‌م/ پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حکومتيه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا داده‌نرێ.
الموضوع: ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ پزیشكانی هه‌رێم,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان