مادده‌ی (8)
یه‌كه‌م: نه‌خۆش وێڕای ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمدا هاتوون، به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بێت:
1- پابه‌ندبوون به یاسا و ڕێنمایی و ڕێكاره ناوخۆییه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
2- ڕێزگرتن له هێزكاری ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان، پاراستنی ئارامی و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی ئه‌وتۆ كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی نه‌خۆشه‌كانی تر و دامه‌زراوه‌كه و هێزكاری ته‌ندروستیی.
3- به‌ده‌ر له حاڵه‌تی له ناكاو و مه‌ترسیدار، جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه داراییه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌كان، له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كان، پێش وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ده‌بێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش له وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ته‌واوی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌رێندرێته‌وه.
4- به‌پێی توانا و زانیاریی به‌رده‌ست، نه‌خۆش پابه‌ندی پێدانی زانیاریی ده‌بێت به پزیشكی چاره‌سه‌ركار و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی، به‌پێی فۆڕمێكی زانیاری تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كه، كێشه ته‌ندروستییه‌كانی، هه‌نگاوه‌كانی پێشتری چاره‌سه‌ریی و وه‌رگرتنی ده‌رمان، هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی جۆرێكی دیاریكراوی ده‌رمان و هه‌ر زانیاریه‌كی تری پێویست كه له فۆڕمی زانیاری‌دا هاتبێت.
5- ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ر كارێك كه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ته‌ندروستیی گشتی.
6- پاراستنی كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
7- پابه‌ندبوون به بڕیاری دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێویستییه‌ی كه پزیشكی چاره‌سه‌ركار بڕیاری له‌باره‌وه ده‌دات.
8- ڕێزگرتن له لیستی نۆره‌ی نه‌خۆش و پابه‌ندبوون به شێوازی چاوه‌ڕوانكردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ك له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان جگه له باری له‌ناكاو.
9- هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك و هه‌ر ئامرازێكی برینداركه‌ر و مه‌ترسیدار له‌ناو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان و کلینیکی پزیشکاندا.
10- دووركه‌وتنه‌وه له تۆماركردنی ڤیدیو و فۆتۆ له‌ناو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قنووسكراوه، هاوه‌ڵی نه‌خۆش پابه‌ند ده‌كات.
الموضوع: پابه‌ندبوون به یاسا و ڕێنمایی و ڕێكاره ناوخۆییه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان,پاراستنی ئارامی و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی ئه‌وتۆ,پابه‌ندبوون به بڕیاری دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی له گواستنه‌وه‌ی نه‌خوشه‌كه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه,پابه‌ندبوون به شێوازی چاوه‌ڕوانكردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ریك خزمه‌تگوزاریه‌ك له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان,دووركه‌وتنه‌وه له تۆماركردنی ڤیدیو و فۆتۆ له‌ناو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان