مادده‌ی (7)
یه‌كه‌م: ئافره‌تی دووگیانی تووشبوو به نه‌خۆشیه‌كی ترسناك، كه نه‌خۆشییه‌كه مه‌ترسی ڕاسته‌قینه و مسۆگه‌ربێت له‌سه‌ر ژیانی، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش و هاوسه‌ره‌كه‌ی و بریاری لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ند كه له (5) پێنج پزیشك كه‌متر نه‌بێت، پشتبه‌ست به ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی یه‌كێك له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كه‌رتی گشتی، كه بیسه‌لمێنێت به‌رده‌وامی دووگیانییه‌كه‌ی یان له‌دایكبوون ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی خودی ئافره‌ته دووگیانه‌كه، ده‌كرێت كۆرپه‌كه‌ی له‌بار ببرێت.
دووه‌م: جگه له حاڵه‌ته‌كانی (له‌باربردنی پزیشكی) كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراوه، له‌باربردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و به‌پێی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.