مادده‌ی (6)

معرف المادة: 17785

رقم المادة : 520

مادده‌ی (6) وێڕای ئه‌و مافانه‌ی كه‌له‌م یاسایه‌ و یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون، ئافره‌تی دووگیان مافی هه‌یه‌: یه‌كه‌م: دابینكردنی ناوه‌ندی تایبه‌تمه‌ند به‌ چاودێری و ڕێنوێنی و ڕاوێژ و چاره‌سه‌ریی بۆ خۆی و بۆ كۆرپه‌كه‌ی، له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی دووگیانی و له‌كاتی له‌دایكبوون و دوای له‌دایكبوون له‌ كه‌رتی گشتی. دووه‌م: دابینكردنی گشت پێكوته‌ پێویسته‌كان له‌ قۆناغه‌كانی دووگیانی یان له‌دوای له‌دایكبوون، به‌بێ به‌رامبه‌ر.

الموضوع: دابینكردنی ناوه‌ندی تایبه‌تمه‌ند به‌ چاودێری و ڕێنوێنی و ڕاوێژ و چاره‌سه‌ریی بۆ خۆی و بۆ كۆرپه‌كه‌ی,دابینكردنی گشت پێكوته‌ پێویسته‌كان له‌ قۆناغه‌كانی دووگیانی یان له‌دوای له‌دایكبوون