مادده‌ی (5)
وێڕای ئه‌و مافانه‌ی كه‌له‌م یاسایه و یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون، هه‌ر منداڵێكی نه‌خۆش مافی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئامێر و كه‌ره‌سته و پێداویستی پزیشكی به‌رده‌ست و تایبه‌تی، له‌ناو دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی، بۆ دابینبكرێت.
دووه‌م: پارێزگاری لێبكرێت له‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئازاردان له‌كاتی پشكنین یان چاره‌سه‌ریی له‌ناو دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستییدا.
سێیه‌م: هاوه‌ڵێكی هه‌بێت له‌كاتی مانه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی جگه له هه‌ردوو به‌شی چاودێری چر و به‌شی منداڵه ناكامه‌كان.
چواره‌م: سه‌رجه‌م پێكوته پێویسته‌كانی له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌ن، له كه‌رتی گشتی به‌بێ به‌رامبه‌ر، بۆ دابینبكرێت.
الموضوع: دابینکردنی ئامێر و که‌ره‌سته و پێداویستی پزیشکی,پارێزگاری لێبکرێت له‌سه‌رجه‌م جۆره‌کان,هاوه‌ڵێکی هه‌بێت له‌کاتی مانه‌وه‌ی,دابینکردنی پێکوته پێویسته‌کان