مادده‌ی (4)
یه‌كه‌م: نه‌خۆش یان شوێنگره‌وه یاساییه‌كه‌ی له‌كاتی په‌ككه‌وته‌یی، و میراتگر له‌كاتی مردنیدا، ده‌توانێت:
1- داوای زانینی هۆكاری په‌ككه‌وته‌یی یان مردنه‌كه بكات، و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی پابه‌ند ده‌بێت به خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان و پێدانی به‌ڵگه‌نامه ته‌ندروستیی و پزیشكییه‌كان.
2- له‌كاتی بوونی گوماندا سكاڵایه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌رز بكاته‌وه و پێویسته له‌ماوه‌ی (7) حه‌وت ڕۆژدا ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
دووه‌م:
1- لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له (7) حه‌وت ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، و له ماوه‌یه‌ك كه له (30) سی ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پیشه‌یی سه‌باره‌ت به سكاڵاكه ته‌واوده‌كات.
2- لیژنه لێكۆڵینه‌وه و ڕاسپارده‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م وه‌زیر بۆ وه‌رگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی یان هێزكاری ته‌ندروستیی له ماوه‌یه‌ك كه له (7) حه‌وت ڕۆژ تێپه‌ڕنه‌كات.
3- زیانلێكه‌وتوو ده‌توانێت داوای وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكات.
سێیه‌م: به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو، زیانلێكه‌وتوو ده‌توانێت له‌به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند داوای یاسایی پێشكه‌ش بكات، دادگا ده‌توانێت پشت به ڕاپۆرتی په‌سه‌ندكراوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ببه‌ستێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داواكه.
الموضوع: داوای زانینی هۆكاری په‌ككه‌وته‌یی یان مردنه‌كه,پێویستی به‌ماوه‌ی (7) حه‌وت ڕۆژدا ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت,لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پیشه‌یی سه‌باره‌ت به سكاڵاكه ته‌واوده‌كات,داوای وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه,داوای یاسایی پێشكه‌ش بكات