مادده‌ی (3)
نه‌خۆش له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی، وێڕای سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی كه له یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمدا هاتوون، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:
یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن به یه‌ك پێوه‌ر و به‌بێ جیاكاریی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه، بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ر جیاكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌گه‌زیی، نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ئایینی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌خۆش یان هه‌ر هۆكارێكی تر، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی دۆخی به‌په‌له و دۆخی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
دووه‌م: دابینكردنی ئامێر و تاقیگه‌ی پشكنین و چاره‌سه‌ره به‌رده‌سته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره زانستییه پزیشكییه‌كان.
سێیه‌م: دابینكردنی پێشوازیی و پشكنین و شوێنی مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه شكۆ و كه‌سێتی پارێزراو بێت.
چواره‌م: پارێزگاریكردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی باری ته‌ندروستیی یان كه‌سیی، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت كه به یاسا دیاریكراوه، یان له‌لای دادگاوه داوا ده‌كرێت، یان ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی گشتی.
پێنجه‌م:
1- ده‌سكه‌وتنی زانیاریی ته‌واو له پزیشكی چاره‌سه‌ركار و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی، له‌باره‌ی ته‌واوی تێچووی دارایی پشكنین و چاره‌سه‌ریی، زانینی پلانی چاره‌سه‌ریی و جێگره‌وه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاڵۆز‌كان به‌زمانێكی ڕوون و ئاشكرا، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی دۆخی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و باری له‌ناكاو و به‌په‌له.
2- بینینی دۆسییه پزیشكییه‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌یه‌ك له دۆسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای خۆی، و وه‌رگرتنی ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیی نه‌خۆش له‌كاتی پێویستدا و بێ هیچ به‌رامبه‌رێك.
شه‌شه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی یان چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو، له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی كه‌سیی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی به نه‌خۆش ڕاده‌گه‌یێندرێت، به مه‌رجێك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی یان ڕاگرتنی نه‌بێته هۆی مردنی نه‌خۆش یان زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی گشتی، و نه‌خۆش ته‌مه‌نی (18) هه‌ژده ساڵی ته‌واو كردبێت و توانای هه‌بێت گوزارشت له ویستی خۆی بكات.
حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی بڕیار و ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته یان ڕه‌زامه‌ندی هاوه‌ڵی نه‌خۆش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك یان سڕكردنێك (به‌نج) جگه له باری له‌ناكاو و ڕووداوه‌كان.
هه‌شته‌م: له‌باری له‌ناكاو یان له‌پێناو ڕزگاركردنی ژیاندا، پزیشك ده‌بێت بڕیاری جۆری چاره‌سه‌ریی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی خواره‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوه‌ڵه‌كه‌ی، بدات:
1- بێهۆش.
2- بیركۆڵ.
3- بێكه‌س.
4- كاتێك نه‌خۆش هه‌و‌ڵی زیانگه‌یاندن به ژیانی خۆی یان كه‌سێكی تر بدات.
5- نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌وانه‌ی كه توانای بڕیاردانیان له‌و كاته‌دا نییه.
نۆیه‌م: نه‌خۆش له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیشان نادرێت ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی خۆی یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی نه‌بێت.
ده‌یه‌م: به‌شداربوون یان نه‌بوون له هه‌ر جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، و نه‌خۆش له‌هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێت ده‌توانێت بكشێته‌وه.
یازده‌یه‌م: ڕاوێژكردن به پزیشك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی دیكه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌ی، و له‌م باره‌دا پێویسته پزیشك یان دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی یه‌كه‌م، به بێ به‌رامبه‌ر ڕاپۆرتی پزیشكی ته‌واو سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی و به‌دواداچوونه‌كانی وه‌ك به‌رچاوڕوونیه‌ك بۆ پزیشكی دووه‌م، بداته نه‌خۆش.
دوازده‌یه‌م: به‌ته‌نهایی پشكنین و چاره‌سه‌ریی بۆ بكرێت و كاتی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش ڕێگرنییه له‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌سێكی تری به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵدابێت.
سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كه‌رتی گشتی به‌بێ به‌رامبه‌ر.
چوارده‌یه‌م: ڕه‌چاوكردنی باری ده‌روونی نه‌خۆش.
پازده‌یه‌م: نابێت ڕوودانی كێشه یان به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان نه‌خۆش یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ك، و هێزكاری ته‌ندروستیی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی له‌لایه‌كی تر، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه دابنێت.
شازده‌یه‌م: دابینكردنی خواردنی پێویست و گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی ته‌ندروستیی نه‌خۆش.
الموضوع: مامه‌ڵه‌كردن به یه‌ك پێوه‌ر و به‌بێ جیاكاریی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌خوشه‌كاندا,دابینكردنی ئامێر و تاقیگه‌ی پشكنین و چاره‌سه‌ره به‌رده‌سته‌كان,دابینكردنی پێشوازیی و پشكنین و شوێنی مانه‌وه,پارێزگاریكردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی باری ته‌ندروستیی یان كه‌سیی,ده‌سكه‌وتنی زانیاریی ته‌واو له پزیشكی چاره‌سه‌ركار و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی