مادده‌ی (2)
ئامانج له‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی له ڕێگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی نه‌خۆش و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی.
دووه‌م: پاراستنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم له سوود وه‌رگرتنیان له باشترین خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
سێیه‌م: پاراستنی شكۆمه‌ندی و سه‌لامه‌تی و نهێنیه‌كانی نه‌خۆش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سوودمه‌ندی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستییه‌كان له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاریی نه‌خۆش ده‌رباره‌ی ماف و ئه‌ركه‌كانی له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان .
پێنجه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن و په‌ككه‌وته‌یی و زیانه ته‌ندروستییه‌كان.
شه‌شه‌م: پته‌وكردنی متمانه‌ی نێوان نه‌خۆش و هێزكاری ته‌ندروستیی له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
الموضوع: پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی,پاراستنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم,پاراستنی شكۆمه‌ندی و سه‌لامه‌تی و نهێنیه‌كانی نه‌خوش,به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاریی نه‌خوش,كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن و په‌ككه‌وته‌یی و زیانه ته‌ندروستییه‌كان,پته‌وكردنی متمانه‌ی نێوان نه‌خوش و هێزكاری ته‌ندروستیی