مادده‌ی (1)
بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م ووشه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
پێنجه‌م: دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی: هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كه‌ن، چ له‌كه‌رتی گشتی بن یان تایبه‌ت.
شه‌شه‌م: خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی: هه‌ر ڕێكارێكی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیی یان پزیشكی، پشكنینی تاقیگه‌یی یان تیشكی یان كلینیكی، نه‌شته‌رگه‌ریی، له‌دایكبوون، كوتان، ده‌رمان، مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، و پێداویستیه‌كانی چاره‌سه‌ری دیكه بۆ نه‌خۆش و هاووڵاتیان له‌خۆ ده‌گرێت.
حه‌وته‌م: نه‌خۆش: هه‌ر مرۆڤێك پێویستی به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هه‌بێت.
هه‌شته‌م: نه‌خۆشی: هه‌ر تێكچوونێكی جه‌سته‌یی یان عه‌قڵی یان ده‌روونی كه نیشانه‌ی هه‌بێت و ته‌ندروستیی مرۆڤ تێكبدات.
نۆیه‌م: هاوه‌ڵی نه‌خۆش: هه‌ر كه‌سێك به حوكمی یاسا یان پله‌ی خزمایه‌تی ڕێگه‌پێدراو بێت به واژۆكردن له‌جیاتی نه‌خۆش له‌كاتێكدا نه‌خۆشه‌كه به هۆكاری سه‌ختی نه‌خۆشییه‌كه‌ی یان كه‌می ته‌مه‌نی نه‌توانێت واژۆ بكات.
ده‌یه‌م: ئاڵۆزكانه ئاساییه‌كان (ماك): ئه‌و ئاڵۆزكانه‌ن كه له‌وانه‌یه له‌كاتی چاره‌سه‌ر یان دوای چاره‌سه‌ر ڕووبده‌ن و له تۆماره پزیشكییه‌كان باسیان لێوه كراوه، و ناچنه ناو بازنه‌ی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه.
یازده‌یه‌م: هه‌ڵه‌ی پزیشكی: ئه‌و ئاڵۆزكانه نه‌خوازراوانه‌یه كه له ئه‌نجامی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كی پیشه‌یی یان ته‌كنیكی یان ناشاره‌زایی یان پشتگوێخستن ڕووده‌دات، و له‌گه‌ڵ ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌ی پزیشكی و چاره‌سه‌ریی ناگونجێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیان گه‌یاندن یان دروستبوونی په‌ككه‌وته‌یی یان مردنی نه‌خۆش.
دوازده‌یه‌م: ڕێساكانی پیشه: ئه‌و ڕێسایانه‌ن كه بۆ ده‌ستدانه كاری چاره‌سه‌ری پزیشكی و ته‌ندروستیی له هه‌رێمدا به‌ركارن.
سێزده‌یه‌م: هێزكاری ته‌ندروستیی: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستیی به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده ده‌كه‌ن.
چوارده‌یه‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه: لیژنه‌یه‌كی پیشه‌ییه له وه‌زاره‌ت، كه لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشه و پرسانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستیی دروست ده‌بن، ئه‌نجام ده‌دات.
الموضوع: هه‌رێم,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی,خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی,نه‌خوش,نه‌خوشی,هاوه‌ڵی نه‌خوش,ئاڵۆزكانه ئاساییه‌كان (ماك),هه‌ڵه‌ی پزیشكی,ڕێساكانی پیشه,هێزكاری ته‌ندروستیی,لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه