مادده‌ی (20):
هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی هه‌ر حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه بكات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (50) په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه سه‌رباری ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی مایه یان سوودی ماددی یان عه‌یینی وه‌رگیراو له تاوانه‌كه، یان حوكم دان به به‌هاكه‌ی له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌ر دانه‌گرتنی و، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به گواستنه‌وه یان چاندنی شانه‌یه‌ك به پێچه‌وانه‌ی حوكمی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه ئه‌وا سزای زیندانیكردنه‌كه له (5) پێنج ساڵ زیاتر نابێت.
الموضوع: سزا به‌زیندانیكردن به‌مدت 5 ساڵ,جریمه مالی به‌میزان 50 ملیون دینار تا 100 ملیون دینار,ممنوعیت سرپیچی از حكم ماده‌ی 7,سزا به‌زیندانیكردن برای هەڵسا به‌گواستنه‌وه یان چاندنی شانه‌یه‌ك