مادده‌ی (18):
یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و سزایانه‌ی له مادده (18)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنوسكراون، هه‌ر كه‌سێك نه‌شته‌رگه‌ریێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه یان چاندن له دامه‌زراوه‌یه‌ك جگه له‌و دامه‌زراوه پزیشكییانه‌ی مۆڵه‌تدراون ئه‌نجام بدات له‌گه‌ل پێزانینی به‌م كاره، ئه‌وا سزا ده‌درێت به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ده ساڵ زیاتر نه‌بێت و پێبژارده‌یه‌ك له (50) په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، و ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی بووه هۆی مردنی كه‌سی به‌خشه‌ر یان وه‌رگر ئه‌وا به زیندانیكردن به ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و پێبژاردنێك كه له (50) په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه پزیشكییه‌كه له‌و جێگانه‌ی مۆڵه‌تیان نه‌دراوه‌و تیایدا هه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان یان به‌شێكی یان شانه‌یه‌كی مرۆیی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا به هه‌مان سزای ده‌قكراو له بڕگه‌ی پێشوودا سزا ده‌درێت.
الموضوع: سزای زندانی کردن به مدت معین,جریمه نقدی به میزان مشخص,سزای زندانی کردن در صورت وقوع مرگ,سزای مشابه برای عدم رعایت مقررات پزشکی